بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ قایمقامی دەربەندیخان، ڕاگەیاند، زیانەکانی زەمینلەرزەکەی قەزاکە بەنزیکەی ٣٠ملیار دینار مەزندەدەکرێت، کە بەر ھاوڵاتیان و فەرمانگەو شوێنەگشتییەکان و پڕۆژەکان کەوتووە.
ناسیح حەسەن، وتیشی، تائێستا ھیچ قەرەبوویەک نەھاتووەو دیارینەکراوەو ئەوە پرۆسەیەکی دووروودرێژەو"ئێمە لیستەکانمان ئامادەکردووەو دەبێت حکومەتی ھەرێم ڕێکارەکان ئەنجامبدات".
وتیشی، ئەو بڕەپارەی کە باس دەکرێت بۆ قەزاکە خەرجدەکرێـت، بۆ پڕۆژەکانی ئاو و کارەبایە لەگەڵ بەنداو.
پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو، بڕی یەک ملیار دینار، خەرج دەکات بۆ چاککردنەوەی ئەو زیانانەی بەھۆی زەمینلەرزەکەی دەربەندیخانەوە کەوتوونەتەوە.